كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام ده‌نگی دا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، هیوادارم هاووڵاتییان ده‌نگ بده‌ن و بڕیار له حكوومه‌تی داهاتوو بده‌ن، هیواداریشم هاووڵاتییان سزای ئه‌وانه بده‌ن یاری به چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.
گوتیشی، هیوادارم هاووڵاتییان پاداشتی خزمه‌ت و ڕاستگۆیی بده‌نه‌وه، هیواداریشم ئه‌م هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن، ڕۆژی هه‌ینی 18ی10ی2024 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له ده‌نگدانی گشتی 2 ملیۆن و 683 هه‌زار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له هه‌ر چوار پارێزگای (هه‌ولێر – سلێمانی – دهۆك – هه‌ڵه‌بجه) 173 ناوه‌ندی تۆماری ده‌نگدانی گشتی هه‌یه و 1266 بنكه‌ی ده‌نگدان و 6318 وێستگه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ سێ بنكه‌ی ڤی ئای پی بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه.
كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه به شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن.