zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 10/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە كونسولی گشتی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی ، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست .

کونسولی گشتیی ئەڵمانیا ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، ئاماژە بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کرا کە لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەدا ئەنجام درا سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران لە مافی دەنگدان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی و پێویستیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

یاسین

سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

یاسین

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین