zagros news agency

وەزیری دەرەوە تورکیا سه‌ردانی ئەمریکا دەکات

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان له‌ رۆژانی ٧-٨ی ئادار سه‌ردانی ئەمریکا ده‌كات، له‌م سه‌ردانه‌دا بڕیاره‌ تاوتوێی پرسە هەرێمیی و جیهانییەکان له‌گه‌ڵ به‌پرستانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتووە، هاکان فیدان لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژانی ٧-٨ی ئادار، سەردانێکی فەڕمی بۆ ئەمریکا ئەنجام دەدات.

لە میانی سەردانەکەی فیداندا حەوتەمین کۆبوونەوەی میکانیزمی ستراتیجی تورکیا-ئەمریکا ساز دەکرێت و لایەنەکان بە بەشداری نوێنەری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە وردی بوارەکانی هاریکاریی دوولایەنەی بەرفراوان تاوتوێ دەکەن و گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمیی و جیهانیيە گرنگەکان.

لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، چاوەڕوان دەکرێت فیدان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆکی ئەمریکا بایدن، جەیک سولیڤان کۆببێتەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا فیدان بەشداری دەکات لە چالاکییەکانی دەزگاکانی هزردا.

هەروەها فیدان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی فەتۆ و پەکەکە/یەپەگە بە موخاتەبەکانی دەگەیەنێت.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

یاسین

دوو دەروازەی سنووریی سووریا بۆ چوارمانگی دیکەش بە ڕووی یارمەتیاندا کراوە دەبن

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى فەرمانى وەزارى ئەنجامدانى سمینارى وەرگرتنى نازناوى زانستى دەردەکات

یاسین