zagros news agency

“Joker: Folie à Deux” رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە

“Joker: Folie à Deux” بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی “Joker: Folie à Deux”ـە، رووبەڕووی رەخنەی، رەخنەگرانی بواری سینەما دەبێتەوە.

لە هەڵسەنگاندێکی رەخنەگران بۆ فیلمەکە، بە بەشداری 266 رەخنەگری جیهانی، تەنیا توانی 33٪ دەنگیان بەدەستبێنێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا، توانی 121 ملیۆن دۆلار بەەستبێنێت.

لەو داهاتە تەنیا 40 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستهێنا، بەشەکەی دیکەی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە نەیتوانی وەک بەشی یەکەم لە بەدەستهێنانی داهات سەرکەوتوو بێت، داهاتی یەکەم هەفتەی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار بوو و کۆی داهاتی لە سینەماکانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بوو.
شارەزاینی سینەما، پشیبینی سەرکەوتنی بەشی دووەم وەک بەشی یەکەم زنجیرەکە ناکەن کا داهاتی سەرووی یەک ملیار دۆلار بوو.

بەشی یەکەمی فیلمەکە لە 2019 بلاوکرایەوە و بۆ 11 خەڵاتی ئۆسکار کاندیدکرا و توانی دوو خەڵات بەدەستبێنیت.

بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی “Joker: Folie à Deux”یە و بڕیارە لە 4ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەممەد ڕەمەزان لەنێوان گۆرانی نوێ و فیلمدا

ART

هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی کۆچی دواییکرد

ART

بێدەنگی و نادیاری لەبارەی دۆخی هونەرمەند فەیرووز لە لوبنان بەردەوامە

ART