zagros news agency

ئەپی WhatsApp کۆمەلێک تایبەتمەندی و گۆرانکاری بۆ زیاد دەکرێت

 

کۆمپانیای مێتا بە شێوەیەکی فەرمی چەند گۆرانکاریەک و تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ ئەپی (WhatsApp) زیاد دەکات کە بەمزووانە دەتوانیت هەژمار (Contact) لە هەر ئامێرێکەوە زیاد بکەیت نەوەک تەنها ئامێری سەرەکی بەکارهێنان هەروەها نوێکردنەوەیەکی داهاتوو ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەژمارەکان زیاد بکەن و بەڕێوەی بەرن لە ڕێگەی وێب لەسەر کۆمپیوتەری ویندۆز و ئامێرە پەیوەست کراوەکانی تر هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ بۆ ناو (WhatsApp) هەژمارێک زیاد بکەن بە بێ ئەوەی بۆ ناو خوودی مۆبایلەکەش زیادی بکەن هەروەها (WhatsApp) یوزەیرنەیمی بۆ بەردەست دەکرێت بۆیە پێویست ناکات زانیاری کەسێک لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەوە خەزن بکەیت هاوشێوەی (Telegram) و ئەپەکانی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند زانیارییەكی گرنگ لەسەر سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)

سەڵاح

کۆمپانیای وۆپن ئەی ئای وەشانی GPT 5.2 بەردەست کرد

یاسین

حکومەتی دانیمارک سۆشیال میدیا قەدەغە دەکات

یاسین