zagros news agency

بەفر بەشێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانی سپی‌پۆش کرد

بارینی بەفر ز دوو مانگ بەر لە هاتنی زستان بەشێکی بەرچاوی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانی سپی‌پۆش کرد.
بارینی بەفر لە هێندێک لە شار و شارۆچکەی پارێزگای ورمێ بوو بە هۆی داخرانی قوتابخانان، بەڵام بە هۆی ڕانەگەیاندنی بڕیاری داخرانی قوتابخانان بەشێک لە قوتابییان لەم بەفر و سەرمایەدا ڕێگایەکی دووریان بۆ گەیشتن بە قوتابخانە بڕی.
لە سەرەتای ئەم حەفتەیەدا کەشناسیی پارێزگای ورمێ، سەبارەت بە گەیشتنی شەپۆلێکی سەرما و بارینی بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکە هۆشداریی دابوو و داوای لە جووتیاران و باخداران کردبوو بۆ پێش‌گرتن لە فەوتانی بەرهەمی کشت‌وکاڵ، ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێباز حەملان : مافی خەڵكی كوردستان زۆر گەورەترە لە پۆست و پلە و پایە

یاسین

سوپرایزەکەی مارڤێڵ و گەڕانەوەی کاپتن ئەمریکا

ART

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێران سرودی نیشتیمانیان نەگووتەوە

یاسین