ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تورکیا زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سه‌ر كوردستانی سوریا

 

سوپای تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتژمێر 10ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بە کاتی قامیشلۆ دەستپێکردووە.

هێرشی یەکەم لە شارۆچکەی تلرەفەتی سەر بە حەلەب ڕوویداوە. بەپێی سەرچاوەیەکی تەندروستی لەوێ، لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو کەسی سڤیل کوژراون و 7  كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

لە کۆبانێش ناوەندێکی هێی ئاسایشی ناوخۆ بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج، دواتر جارێکی دیکە بازگەی ئاسایش لە کۆبانی کرایەوە ئامانج.

بە هەمان شێوە هێڵی جیاکردنەوەی ناوچەی نێوان هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکراتیک) و سوپای تورکیا لە مەنبەج بە موشەک کراوەتە ئامانج.

له‌ هێرشێكی دیكه‌دا ناوچەی ڕۆژئاوای گرێسپی تۆپباران کراوە و گوندەکانی ئوم کێف و دەوروبەری کراونەتەو ئامانج.

لە گوندی مێرگا میرا لە دێرک هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە.

له‌ شاری قامیشلۆ چه‌ندین هێرش لە ناوەندی شار ڕووی داوە و دوو لەو هێرشانە ناوەندە ئاسایشییەکانی کردووەتە ئامانج.

لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە کرد، “لە چوارچێوەی مافی شەرعییە ڕەواکانی بەرگرییکردن لەخۆ کە لە ٥١هەمین ماددەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی کرایە سەر ئامانجەکانی تیرۆر لە باکووری عێراق و سووریا.”

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ” ٣٢ ئامانجی سەربە تیرۆریستان بە سەرکەوتوویی لەناوبراون و، ئۆپەراسیۆنەکان پێداگرانە درێژەیان هەیە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن: ئەمساڵ 99 حاجیی ئوردنی گیانیان لەدەست داوە

سەڵاح

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا داوای دیپۆڕتکردنەوەی پەنابەران دەکات

یاسین

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد