zagros news agency

خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن گۆڵبارانی بۆخۆمی کرد و هاندەرانی ئاشتکردەوە

لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئەڵمانیا، بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی بۆخۆم.

 

لە ئەنجامدا بایرن میونشنی زامدار گۆڵبارانی بۆخۆمی خاوەن یاریگای کرد و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لێی بردەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، یانەی بایرن میونشن باشتر بینرا و بەتەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، هەروەها لەو تایمەدا توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 16 و 26 لەلایەن ئۆلیسی و جەمال موسیالاوە تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، یانە باڤارییەکە بەهەمان ئاست و هێز گەڕانەوە نێو یاریگا، هێرشەکانیان چڕکردەوە و توانیان سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 57، 65 و 71 لەڕێگای هاری کەین، سانێ و کومانەوە تۆماربکەن و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم بردنەوەیە، بایرن میونشن بە 20 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت، بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لایپزیگی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی : پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە هەیە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

یاسین

کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین