zagros news agency

لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەستبەسەرکراوانی کەمپی ئەلجەدعە لە عێراق ئەشکەنجە دەدرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی کە عێراقییەکان تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ و هەروەها بێسەروشوێنکردن بوون دوای دەستگیرکردنیان لە کەمپی چاکسازی کۆمەڵگەی “ئەلجەدعە” لە باکووری عێراق.
ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات کە دۆسیەی هەشت کەسیان بەڵگە کردووە کە حەوت پیاو و ژنێکیان تێدایە، لە ساڵی 2023 و 2024 لە کەمپی ئەلجەدعە ڕاگیراون، کە حەوت کەسیان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە، وەک لێدان، تەزووی کارەبا و تووشی سترێس، بە زۆر نوقمکردن لە ئاو، یان داپۆشینی سەریان بە کیسەیەکی نایلۆن.
کەمپەکە لە عێراق بڕیارە تایبەت بێت بە چاکسازی خێزانەکانی داعش، دوای ئەوەی لە کەمپی هۆلەوە لە سووریا گواستراونەتەوە بۆکەمپەکەی موسڵ، کە تا ئێستا لە کۆی 18 هەزار عێراقی، نزیکەی 9 هەزار و 500 کەسیان گەڕاندووەتەوە عێراق.
ئاگنێس کالامارد، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی ئەشکەنجە و جۆرەکانی تری مامەڵەی خراپ.
تا مانگی ئەیلولی 2024، ناوەندی ئەلجەدعە 2223 کەسی دەستبەسەر کردووە، کە 1318 کەسیان منداڵ و 627 ژن و 278 پیاون، کەمپەکە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت، بە پاڵپشتی چەند وەزارەتێکی دیکەی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و یونیسێف.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

سەڵاح

ئەمریکا لە پشت‌گیری‌کردنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

یاسین