zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

لە دوا یاری ئەمشەوی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری پارمای کرد.

 

لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەمدا و لە خولەکی سێی یارییەکە یاریزان بریگنۆلا گۆڵێکی بۆ پارما تۆمارکرد، بەڵام خانمە پیرەکە بەمە نەوەستا و توانی لە خولەکی 31 دا گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی ویستۆن مەکینی تۆماربکاتەوە، دواتر لە خولەکی 38 سیمۆن گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی پارمای لە تایمە تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم یۆڤانتۆس باشتر گەڕایەوە و لە خولەکی 49 تیمۆ ویا گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین هەوڵی تریاندا، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون سەرەنجام بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس 18 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەم دێت، پارماش بە نۆ خاڵ لە پلەی سێزدەی ڕیزبەندیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئازه‌ربايجان تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن

یاسین

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: دواخستنی خشتەی بودجه بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنه

یاسین

ئارتێشی ئیسرائیل ده‌چێته‌ گونده‌وارێ ده‌رعا و دوو ڕێبه‌ندی سه‌ربازیی دروست ده‌کات

یاسین