zagros news agency

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

 

ڕۆژی هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتی و پیرۆزبایی خۆی بە بەڕێز مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. لەبەرانبەریشدا سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا جەخت لە چارەسەركردن و یەکلاییکردنەوەی كێشە هەڵواسراوەكان و هەروەها تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە كرایەوە كە لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراقدان و دەبنە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

یاسین

مارەی کوژراوانی غەززە لە 35 هەزار و 200 کەس تێپەڕی

سەڵاح

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌گرنه‌ به‌ر

یاسین