ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بارەی هاوئاهەنگی هاوبەش بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محمد سدیق ئەمینداری گشتی و کۆڵۆنێڵ راب براندستێتەر فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەومیرە، ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی هاوئاهەنگی و هاوکاری هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، تیشکخرایە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، هاوکات پشتگیری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پێویست زانرا بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان.

لەکۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا، ستافی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی تیمی سەربازی و ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانانیان کرد و ئاماژەیان بەڕۆڵی گرنگی تیمە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان کرد لە بەردەوامیدان بە پێشخستنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی كه‌مكراونه‌ته‌وه‌

یاسین

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان

یاسین

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم پەیوندیی بە پارێزگاری ھەولێرە کرد

دڵشاد