چەوەندەر یەکێکە لە خواردنە زۆر تەندروستەکان بۆ مرۆڤ، دەوڵەمەندە بە ماددە بەسوودەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی تەواوی جەستە هەیە بەتایبەتی جگەر.
چەوەندەر سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژەئۆکسانە بەهێزەکانە یارمەتی ڕۆشتنی خوێن بۆ جەستە و جگەر دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە ڕێگری لە هەوکردنی جگەر دەکات و لە ژەهرەکان ڕزگاری دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و کۆئەندامی هەناسە هەیە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و باشتربوونی کرداری هەرس دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕۆشتنی خوێنی پرئۆکسجین بۆ مێشک هەیە، یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.