zagros news agency

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرزیی رێژەی برسییەتی لە غەززە هۆشداری دەدات

لیژنەی پێداچوونەوەی برسییەتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی غەززە و کەمیی هاوکارییە مرۆییەکان، لە باکووری غەززە ریژەی برسییەتی لە هەڵکشان دایە، بەجۆرێک رۆژانە دوو کەس بەهۆی برسییەتییەوە گیان لەدەست دەدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت بەزووترین کات خۆراک و هاوکاریی مرۆیی زیاتر ڕەوانەی غەززە بکرێت و رێگە لە برسییەتی و بەدخۆراکی بگیرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە زیاتر لە ساڵێکە دوای هێرشی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئیسرائیلش دوای ئەوەی چووەتە نێو کەرتی غەزە، زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس به هۆی ئەم هێرشەوە کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق.. هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ لابردنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا دەستپێدەکات

گوران

بە وێنە؛ پڕۆژەى وێستگەی پاککردنەوەى ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر

سەڵاح

سوپای تورکیا: شەش چەکداری پەکەکە لە چیای خواکوڕک کوژران

یاسین