zagros news agency

ئێران داوادەکات ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەربکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای گەمارۆی چەک بەسەر ئیسرائیل و دەرکردنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ئەمەش دوای هێرشێکی خوێناوی بۆ سەر سووریا هات.

ئیسماعیل نەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “تاران بەتوندی ئیدانەی هێرشە شەڕانگێزانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشقی سووریا کرد“.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، رایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، لە ناوچەی سەیدە زەینەب لانشووری دیمەشق، 9 کەس کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی حزبوڵڵای لوبنانی بوو.

بەقایی داوای کرد، ڕێوشوێنی توند دژ بە ئیسرائیل بگیرێتەبەر، لەوانە “گەمارۆدانی چەک و دەرکردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان“.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

سەڵاح

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لویس ساکۆ دەکات

گوران

رووسیا کۆمپانیای تیلیگرامی سزادا

یاسین