zagros news agency

رائید مالیکی: بەم زووانە یاسای باری کەسێتی پەسەند دەکرێت

 

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕایگەیاند، هیچ ناکۆکییەک لەبارەی یاسای باری کەسێتیەوە نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەم نزیکانە پەسەند دەکرێت.

ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ڕائید مالیکی بە مێدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، “درێژکردنەوەی ماوەی یاسادانان بە مەبەستی پەسەندکردنی هەندێک یاسا بووە، بەتایبەتی ئەوانەی کە ناکۆکیان لەسەر هەبووە”، ئاماژەی بەوەش کرد “ئەو یاسایانەی کە ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێت دەردەچن و پەسەند دەکرێن”.

ڕائید مالیکی گوتیشی: “ئێمە حەز دەکەین هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی تێپەڕێنین بەو پێیەی هیچ ناکۆکییەکی لەسەر نییە”، دەشڵێت: “ناکۆکی لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی زۆر کەمن و دەتوانرێت لە یەک کۆبوونەوەدا چارەسەربکرێن”.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، “هەندێک یاسای دیکە هەن کە ڕەنگە پەیوەندییان بە پەروەردە و تەندروستییەوە هەبێت، لەوانەیە بخرێنە ناو کارنامەی کارەوە، هەروەها هەوڵدەدەین، یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و یاسای ڕێکخستنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بخەیەنە کارنامەی کارەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنماییەکانی سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

سەڵاح