zagros news agency

بێئاوی قوتابخانەکانی شارێکی کوردستانی داخست

 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی نەبوونی ئاو لە شارۆچکەی قوروە, ڕۆژی سێشەممە  هەموو قوتابخانەکانی ئەم شارۆچکەیە لە نۆبەی بەیانی و ئێوارە داخران.

خەلیل فێعلەگەری، قایمقامی قوڕوە، بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ڕاگەیاندووە، شەوی ڕابردوو پرۆژەی سەرەکیی ئاوی قوڕوە تووشی کێشە بووە و بەو هۆیەوە ئاوی شارۆچکەکە بەتەواوی پچڕاوە و قوتابخانەکانیش داخراون.

قایمقامی قوڕوە دەشڵێت، هۆکاری سەرەکیی پچڕانی ئاوی شارەکە پچڕانی کارەبایە و هیچ بۆڕییەکی پرۆژەکە نەشکاوە و کێشەی نییە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکوومەتی ئێران بەفەرمی ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونی گاز و بۆ پێشگرتن لە بەکارهێنانی مازۆت لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پیسبوونی ژینگە، ڕۆژانە بەپێی خشتە چەند کاتژمێرێک کارەبای شارەکان دەبڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

دەزگای شەهیدانی عێراق ژمارەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردی ئاشکرا کرد

سەڵاح

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ٩ ملیۆن تێپەڕێت

سەڵاح