zagros news agency

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە سبەی چوارشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی چوارشەممە ١٣ی١١ی٢٠٢٤، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: كۆمەڵێك گۆڕانكاری له‌ ناوچه‌كه‌ روویان داوه‌، عێراق و هەرێمی كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت رووبه‌ڕووی ئالنگارییه‌كان ببنه‌وه، واش بڕیاره‌ سوودانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات.

هەروەها شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە سەردانەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان قسە لەسەر ئه‌و دۆسییانه‌ دەكەن، كە پەیوەستن بە بابه‌تی بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌، له‌سەر پرسی سه‌رژمێری و پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و لەوێ كۆی پرسه‌كان باس ده‌كرێن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی مۆسكۆ دەكات

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەت بۆ زاگرۆس: پێویسته‌ ئێمه‌ش بزانین له‌ده‌روازه‌كانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت نه‌ك جێبهێڵدرێت بۆ میلیشیكان

یاسین

سەرۆکی حکومەت: ئامانجمان باشترکردنی كوالێتی و ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستییە لە كەرتی گشتییدا

سەڵاح