zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری كەریم سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی دەزگەی ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان لەو هەڵبژاردنە لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای خواست دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە لە خزمەتی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستاندا بێت.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ د. ئه‌ياد عه‌للاوى كرد

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

سەڵاح

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوویەوە

یاسین