ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری پلاندانانی عێراق: سەرژمێریی نەخشەی گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری داده‌ڕێژێت

 

وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سەرژمێریی نەخشەی گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان و حکوومەتەکانی داهاتوو داده‌ڕێژێت.

محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق، له‌باره‌ی گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند‌، سەرژمێریی دانیشتووان یەکەم سەرژمێریی گەشەپێدانی گشتگیرە بۆ عێراق کە لە دوای 37 ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، هەربۆیە سەرژمێریی پەیامێکە بۆ سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووریی وڵات.

وەزیری پلاندانان گوتیشی: سەرژمێریی نەخشەی گەشەپێدان و دابینکردنی خزمەتگوزاری، پڕۆژەکان بۆ هاووڵاتییان، حکوومەت و حکوومەتەکانی داهاتوو دەکێشێت، جیا لەوەی ئامار و زانیارییەکانی سەرژمێری دەتوانێت گەشە و داهاتووێکی شایستەتر  بۆ عێراقییەکان و سەقامگیرییەکی باشتر بۆ کۆمەڵگە دەستەبەر بکات.

په‌یامی وه‌زیری پلاندانان له‌كاتێكدایه‌، بڕیارە 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بردیەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

sirwan

لە ئیستەمبۆڵ باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی رووخا

یاسین

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان

یاسین