zagros news agency

گواردیۆلا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی

 

ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، ڕاهێنەری تیپەکە دەکات.
گرێبەستی ئێستای گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی لە هاوینی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی لە ئێستادا کار لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی گواردیۆلا دەکات تا هاوینی 2026.
ئاماژەی بەوەشکرد، گواردیۆلا نزیکترە لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەتایبەتی دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆماس توخێلی ئەڵمانی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە تەواوکرد، پێدەچێت پیپ کاندیدێکی بەهێز بێت بۆی لە هاوینی داهاتووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیلی مەیل؛پەتای کۆرۆنا لەنێو یاریزانانی هەڵبژاردەی نەرویج بڵاوبۆتەوە

sarkar

ئینگلتەرا لە بەردەم هەڕەشەی پێکانەکان لە چارەکی کۆتایی مۆندیال

ahamd.luqman

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دووچاری پێکان بوو

sarkar