zagros news agency

ئيسرائیل بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵلای کوشت

 

بەرپرسی راگەیاندنی حزبوڵڵا لە هێرشیکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بۆ بەیرووت کوژرا.

سەرچاوەی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد عەفیف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە باشووری بەیرووت کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵان، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە جگە لە عەفیف، سێ کەسی دیکەش برینداربوونە.

هەتا ئێستا حزبوڵلا ئەم زانیارییەی پشت‌ڕاست نەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: یەکە سەربازییەکانمان ئامادەن بۆ هەر دزەکردنێکی تاقمە تیرۆریستییەکان

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە نزمبوونەوە بەردەوامە

گوران

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین