zagros news agency

تەقینەوەی گولەتۆپێکی کۆن گیان لەدەستدانی دوو گەنجی لێکەوتەوە

​
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند بەهۆی دەستکاریکردنی پاشماوەی کەرەستەیەکی سەربازیی کۆن لە سنووری پارێزگاکە، گولەتۆپێک بە دوو گەنجدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.
​
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ڕائید ئاکام قوتبەدین، باسی لە وردەکاری ڕووداوەکە کرد و ئاشکرای کرد کە تەقینەوەکە بەهۆی دەستکاریکردنی ڕاستەوخۆی ئەو کەرەستە سەربازییە کۆنە بووە لەلایەن ئەو دوو گەنجەوە. بەهۆی بەهێزیی تەقینەوەی گولەتۆپەکەوە، هەردوو قوربانییەکە لە شوێنی ڕووداوەکەدا دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

​پاش ڕووداوەکە، تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی دیاریکراو و لێکۆڵینەوەی چڕیان دەستپێکردووە. هاوکات تەرمی هەردوو گەنجەکە ڕەوانەی بەشی پزیشکی داد کراون بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی پێویست و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
​
پاشماوەکانی جەنگ و تەقەمەنییە نەتهێزراوەکان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەڵەبجە هێشتا وەک مەترسییەکی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان دەمێننەوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە کەرەستەیەکی گوماناوی و سەربازیدا، بە هیچ شێوەیەک نێزیکی نەبنەوە و دەستکاری نەکەن، بەڵکو دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی لێ ئاگادار بکارێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەیسی سەعید وەیسی: ھەمیشە لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی کێشەکان چارەسەردەبن

دڵشاد

زێباری بۆ زاگرۆس: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ دێت

یاسین

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەکردنی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە

سەڵاح