ئەمڕۆ دووشەممە ١٨- ١١ – ٢٠٢٤
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک, لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ هەندێ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەم ناوچانە وەهەروەها پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێ لەناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێ.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( ١٠ – ٢٠ ) کم/ک
ئاراستەی با / لەگۆراندایە .
مەوداى بینین / لەنێوان ( ٨– ٩ ) کم دەبێت بەڵام لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٦– ٨ ) کم دەبێت .
سبەی سێشەممە ١٩ – ١١ – ٢٠٢٤
کەش/ ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێ بەشێوەی نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای هەڵەبجە, پاشان کاریگەری بەلاوازی لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە.
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (٣ – ٤) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت ( ١٠ – ١٥ ) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا .
مەوداى بینین / لەنێوان ( ٨ – ٩ ) کم دەبێت بەڵام لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٦– ٨ ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٩ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٦ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢١ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٢ پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى ١٨ – ١١- ٤ ٢٠٢