zagros news agency

مژدەیەك بۆ قوتابییانی ماستەر و دكتۆرا

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مژدەیەكدا بۆ قوتابییانی ماستەر و دكتۆرا رایگەیاند، رێگەیاند پێ دەدرێت بەبێ مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی تاوتوێی ماستەرنامە و دكتۆراكەیان بكەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند “ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیاری دا بە قوتابیانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لەسەرجەم بەشی کۆلێژەکان لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێ دەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا ئەنجام بدەن”.

راشیگەیاند “بەو مەرجەی لەلایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاکو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێلەکانی ئەنتەرنێت رادەگیرێت

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران داوای خەرج کردنی مووچەی دوو مانگی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکات

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح