ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیمارات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگرت

 

له‌مڕۆوه سێشه‌ممه‌ 19ی 11ی 2024، ئیمارات گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕاگرت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ئیمارات تاكوو 30ی تشرینی دووه‌می 2024، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاده‌گرێت، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌ی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ و پێدەچێت لەبەر ناسەلامەتیی ئاسمانی عێراق بێت لەم رۆژانەدا.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ به‌رپا بووه‌، ئیمارات چه‌ند جارێك گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌یرووت و به‌غدا ڕاگرتووه‌ و جارێكی تریش له‌مڕۆوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ نیاز نەقشبەندی: تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەکرێت

سەڵاح

ئه‌مڕۆ كۆتا وادەی وەرگرتنی تانەکانه‌ له‌ ئەنجامی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

یاسین