ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ پرسی سەرژمێری هێڵی گەرم ڕاگەیاندرا

 

دوو ژمارە تەلەفۆن تایبەت بە هێڵی گەرم بۆ پەیوەندیکردنی هاووڵاتیان و بژمێرەکانی تایبەت بە ڕۆژانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ڕاگەیاندرا.

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیان لەسەرژمێری تۆمار بکرێن، دوو ژمارە مۆبایل وەکو هێڵی گەرم بڵاو دەکاتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “هێلی گەرمی پەیوەندیکردنی بۆ هاووڵاتیان و بژمێرەکان تایبەت بە سەرژمێری ڕادەگەیەنین.”

ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی کۆڕەک 567 و ژمارەی ئاسیاش بەهەمان شێوە 567 دەبێت.

ڕۆژانی 20و 21ی ئه‌م مانگه‌ سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دلفین ئاکرەیی: بەرنامەیێ من گرێدای پەیام و بەرنامەیێ پارتی یە

دڵشاد

دەیان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا پێش‌گرتن به هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەکەن

سەڵاح

ئێران بەڕێوەبەری کاروباری باڵیۆزخانەی بەریتانیای بانگ کرده وەزارەتی دەرەوە

یاسین