zagros news agency

زێڕ و زیو دووبارە ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە

 

​ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان جووڵەیەکی ئەرێنییان بەخۆوە بینی و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا دوای پاشەکشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دووبارە هەڵکشانەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4,048.84 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 130,173.23 دۆلار و یەک گرامیش بە 130.17 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە؛ عەیارەی 22 بەرزبووەوە بۆ 935,168 دینار، عەیارەی 21 گەیشتە 892,660 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 765,137 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 57.83 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,859.28 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.86 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم هەڵکشانە نوێیەی نرخەکان پەیوەستە بە گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار و دووبارە ڕووبوونەوەی وەبەرهێنەران بۆ کڕینی کانزا گرانبەهاکان لەگەڵ چاوەڕوانکردنی بڕیار و سیاسەتە نەختییەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند دکتۆرێکی سەربازیی دانیان بە دزینی جگەری زیندانیان ناوە

یاسین

ڕاگەیەنداروێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار

یاسین