zagros news agency

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێا

لە یارییەکانی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی نۆتینگهام فۆرێست بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە نۆتینگهام بهێنن.

 

هەر لە دەستپێکی تایمی یەکەمدا ئارسناڵ باشتر بینرا و لە خولەکی 15دا یاریزان بوکایۆ ساکا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تر درا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، یانەی گەنەرز بەهەمان شێوە و ئاست گەڕانەوە نێو یاریگا، لە ئەنجامی فشارەکانیان توانیان دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52 و 86 لەڕێگەی هەریەکە لە تۆماس پارتی و نوانیری تۆمارکردەوە و یارییەکەش هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت، نۆتینگهامیش 19 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناس : پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت

سەڵاح

ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ ئاشکراکردنی ٦ ئەندامی سوپای پاسداران دەرکرد

سەڵاح

محەمەد بەشیر بە فەرمی ڕاسپاردنى بۆ سەرۆکایەتيی حکوومەتی سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین