zagros news agency

جگە لە کرێکاران و پسپۆڕان، ئێستە کارگە پیشەسازییەکانیش بەرەو عێراق کۆچ دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کرد، “تەنیا پسپۆرەکان کارزانەکان لە ئێرانەوە کۆچی عێراق ناکەن، بەڵکو کارگەکانی ئێرانیش دەچنە عێراق و لەوێ کاردەکەن، باتیبەت کارگەکانی خۆراک“.

ماڵپەڕی “جیهان سەنعەت نیوز” ڕایگەیاندووە، دوای کۆچی پسپۆڕان و کارزانەکان و لەم دواییانەشدا کۆچی کرێکاران بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئێستا نۆرەی پیشەسازییەکانە، کە ئەمەش ڕووداوێکی ناخۆش و کاریگەرە دەتوانێت بناغەکانی ئابووری وڵات بهەژێنێت.

ماڵپەڕەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، کارگەکانی پیشەسازی خۆراک لەم دواییانەدا گواستراونەتەوە بۆ عێراق، ئەگەر دۆخی ناسەقامگیری ئابووری بەردەوام بێت، ئەو ڕاگواستنی کارگەکان بۆ عێراق زیاتر دەبێت.

بەپێی داتا بڵاوکراوەکان، پیشەسازی ئێران بە کەمتر لە 50%ی توانای خۆی کاردەکات.

حەسەن فوروزانفەر، ئەندامی شاندی ژووری بازرگانی تاران، سنووردارکردنی هەناردە و هاوردە، بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، پرسە سیاسییەکان لە بواری دارایی نێودەوڵەتی، وەستانی وەبەرهێنانی بیانی لە ئێران، هەروەها ناهاوسەنگی جۆراوجۆر لە بواری وزە، کارەبا و ئاو و گاز وەک هۆکاری دابەزینی توانای پیشەسازی ناوخۆییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن ئەنجامه بەراییەکانی هەڵبژاردنی راگەیاند؛ پارتی له سێ پارێزگا یەکەمه

یاسین

بنگه‌هێ لالش خوارنا فتارێ گه‌هانده‌‌ زيانڤێكه‌فتيێن لافاوا دهۆكێ

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی دڵسۆزیی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە ڕێگەیان نەدا خوێندن بوەستێت

سەڵاح