ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە بەفر دەبارێت

 

ئەمڕۆ سێشەممە   ٢٦ -١١ – ٢٠٢٤

کەش/ لەدوای نیوەرۆ ئاسمانی هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو پاشان کاریگەری شەپۆڵی باران بارین چالاک دەبێتەوە لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان , ماوەی دابارین لەنێوان کاتەکانی دوای نیوەرۆ تاوەکو درەنگانی شەو دەبێت . شێوازی دابارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت وەلە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفرێکی کەم دەبێت . سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان بارانی مامناوەند و هەندێ کات نمەباران دەبێت.

پلەکانی گەرما /  نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٢٥) کم/ک .

ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .

مەوداى بینین / لەنێوان (  ٧– ٩ ) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٥-٧) کم دەبێت.

 

 

 

سبەی چوارشەممە  ٢٧- ١١ – ٢٠٢٤

کەش/ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت , نزمترین پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (٢-٥) پلە, لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە لە (سفر)ی پلەی سیلیزی وە هەندێ ناوچە بۆ ژێر(سفر) ی پلەی سیلیزی .

پلەکانی گەرما  / نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .

خێراى با /  لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت  ( ١٠ –  ٢٠ ) کم/ک

ئاراستەی با /  لەگۆراندایە .

مەوداى بینین / لەنێوان (٨ – ٩ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : ١٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی  : ١٢ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ٨ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ١٤ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٣  پلەى سیلیزى

زاخۆ      : ٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٣ پلەى سیلیزى

سۆران    :  ١٢ پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   ١٨ پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى  ٢٦- ١١- ٤ ٢٠٢

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەكەم دیداری رۆشنبیرانی كورد و عەرەب بەرێوەچوو

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بوونی هێزەكانی پەكەكە لە عێراق نایاساییە

سەڵاح