zagros news agency

بایرن میونشن ڕیکۆردی مێژوویی بەرشەلۆنە یەکسانکردەوە

 

بایرن میونشن لەم دواییانەدا درێژە بە ئاستە بەهێزەکانی دا و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە پاریس سانجێرمانی میوانەکەی بردەوە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا.
بەم سەرکەوتنە بایرن نمرەی خاڵەکانی بۆ ٩ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی ١١ دا و هیواکانی زیندووکردەوە بۆ ئەوەی لە ٨ تیپی یەکەمدا بێت، کە ڕاستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ قۆناغی ١٦ی کۆتایی.
بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، بایرن لە کۆتا ٣٣ یاریدا کە لە یاریگای خۆی ئەنجامیدا لە ڕکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگدا نەدۆڕاوە، بە ٣١ سەرکەوتن و دوو یەکسانبوون، ئەمەش درێژترین یارییە لە جۆری خۆیدا لە مێژووی پێشبڕکێکەدا، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠٢٠دا بە یەکسانی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هاوبەش بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی خولی نایابی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی هەستیارتر

یاسین

داروین نونیز دووبارە دوچاری پێکان بۆتەوە

یاسین

گواردیۆلا نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ڕۆدری دەخاتە ڕوو

یاسین