zagros news agency

حەوت نیشانەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە

بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست نەخۆشیەکانی گورچیلەوە دەناڵێنن بێئەوەی درک بە نیشانەکانی بکەن و بزانن کێشەی گورچیلەیان هەیە، بۆیە نەخۆشیەکانی گورچیلە بە بکوژی بێدەنگ ناودەبرێت.

نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە:

-ئاوسانی قاچەکان
کاتێک کردارەکانی گورچیلە لاواز دەبن و گورچیلە ناتوانێت بەباشی ئەنجامیان بدات ئەوا کۆبونەوەی سۆدیۆم دەبێتە هۆی دروستبوونی وەرەم یان ئاوسانی لە قاچەکاندا.

-بێهێزی
لەگەڵ لاوازبوونی گورچیلەکان و دروستبوونی کێشەکانی کەسی توشبوو بەردەوام زۆر بەخێرای هەست بە ماندووی و بێهێزی دەکات، هەروەها وزەیەکی تەواوی بۆ چالاکیەکانی ڕۆژانە نییە و بەردەوام حەزی بە پشوودانە.

-لەدەستدانی خواستی خواردن
لەئەنجامی کۆبونەوەی ژەهرەکانی وەک یۆریا، کریاتینین و ترشەکان لە جەستەدا کەسی توشبوو بە نەخۆشیەکانی گورچیلە خواستی خواردنی زۆر کەم دەبێتەوە.

-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە لە بەیانیاندا
دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە لە بەیانیاندا نیشانەیەکی دیکەی لاوازبوونی کردارەکانی گورچیلە و دروستبوونی کێشەکانیەتی.

-کەمخوێنی
کەمبوونەوەی ڕێژەی هیمۆگڵۆبینی خوێن نیشانەیەکی دیکەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلەیە.

-وشکبوونەوەی پێست و زۆر خورانی
وشکبوونەوەی پێست و زۆر خواردنی بەزۆری لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە کێشەی گورچیلەیان هەیە، هەروەها هەندێکجار بۆنی پێست زۆر ناخۆش دەبێت.

-ئازاری پشت و خوارەوەی سک
ئازاری پشت و خوارەوەی سک لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ هەبوونی کێشە لە گورچیلەکاندا وەک بەرد یان هەوکردنی گورچیلە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana

خواردنەوەی شەربەتی سێو چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

هۆکارەکانی تەنگەنەفەسی کامانەن

lana