zagros news agency

لالیگا.. بەرشەلۆنە لەنێو یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا

لە یارییەکی هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لاس پاڵماسی کرد.

 

لە ئەنجامدا پاڵماسی میوان توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بارسای خاوەن یاریگا بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە باشتر بینرا و دەستی کرد بە هێرشبردن بۆ سەر گۆڵی یانەی بەرامبەر، چەندین لێدانی ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، لاس پاڵماس لە ئەنجامی هێرشێکی پێچەوانە و لە خولەکی 49 لە رێگەی ساندرۆ رامیرێز گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، بەڵام بەرشەلۆنە هێرشەکانیان چڕکردەوە و لە خولەکی 61 لەڕێگەی رافینیا بە لێدانێکی نایاب گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکردەوە.

هەرچەندە کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لای بەرشەلۆنە بوو، بەڵام لە ئەنجامی هەڵەیەکی یاریزان هیکتۆر فۆرت لە خولەکەی 67 دا یانەی میوانی گۆڵی دووەمی لەڕێگەی فابیۆ سیلڤا تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە خاوەن 14 خاڵە و هەر لە پێشەنگ مایەوە، بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدە، بەڵام ریال دوو یاری کەمتری ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندۆنیسیا لەو دوو فڕۆکەوانە دەپێچێتەوە بۆ ماوەی ٢٨خولەک خەویان لێکەوت

یاسین

ئەمریکا لە یادی سوپای عێراقدا، جەخت لە ڕۆڵی گرنگی “پێشمەرگە” دەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆک کۆماری میسر ستایشی پلانی ئاشتیی ترامپ بۆ غەززەی کرد

یاسین