zagros news agency

کۆمپانیای Huawei مۆبایلی Huawei Meta 70 نمایش کرد

 

 

کۆمپانیای (Huawei) دوای ئەوەی زنجیرە مۆبایلی (Huawei Meta 70) نمایش کرد لە نێویاندا جۆری ئاسایی و جۆری پرۆی تێدا بوو جۆری ئاسایی و جۆری پرۆش خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجین لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 2,500 نیت. هەروەها هەردوو جۆرەکە خاوەن بڕوانامەی IP69 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. جۆری ئاسایی کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە و جۆری پڵەسیش هەمان ڕوونییە، بەڵام لەگەڵ کامێراکە هەستەوەری سێ دووریشی هەیە هەروەها جۆری ئسایی کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 40 مێگاپێکسڵی هەیە و کامێرای دووربینی بۆ 5.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەرچی جۆری پڵەسە کامێرای تێلەفۆتۆکەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بۆ 4 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. هەروەها جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 5,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی وایەر و 55 واتی بێتەل هەیە و جۆری پرۆ پاترییەکەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Anthropic دوو مۆدێلی نوێی ژیری دەست کرد نمایش کرد

یاسین

کۆمپانیای ئەدۆبی تایبەتمەندی نوێی زیاد کرد

سەڵاح

کۆمپانیای گۆگل ژیری دەستکردی Gemini کردە خۆرایی

یاسین