ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە ئەم سیاسەتە دوژمنکارانەی عێراق و ئێران و لە نێوخۆی کوردستان، ئەگەر بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، ئەوا بۆ ئایندەی خۆیان خراپ دەبێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سیاسەتی دوژمنکارانەکانەی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هەندێک لایەنی نێو کوردستان و بە پشتیوانیی ئێران، كە فشار لەسەر هەرێمی کوردستان دەکەن و کێشەی بۆ دروست دەکەن، لەلایەک لە رێی دادگای فیدراڵییەوە، لەلایەکی دیکە لە رێی بابەتی دارایی و بودجە و مووچەوە، هەروا تاسەر بەردەوام نابێت، ئەم سیاسەتە دوژمنکارانەی عێراق و ئێران و لە نێوخۆی کوردستان، ئەگەر بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، ئەوا بۆ ئایندەی خۆیان خراپ دەبێت، چونکە هەرێمی کوردستان بە لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گرنگە و جێگای بایەخە و پشتیوانی دەكرێت، بە مانایەکی دیکە، دەستبردن بۆ هەرێمی کوردستان هێڵی سوورە، پێشتریش بینیومانە كە زۆر حكوومەت و ڕژێم لە عێراق بە پشتیوانیی جاش و بەكرێگیراوانیان لەنێو كوردستان، دژایەتیی دۆزی كوردیان كردووە، كەچی لە كۆتاییدا ئەم دژایەتییە سەری خۆیانی خواردووە.
هەروەها شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کە لە سەرانسەری عێراقدا، تەنیا هەولێر و دهۆک لەژێر هەژموونی وڵاتان نییە: ”كەچی هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم دوو پارێزگایە چڕ کردووەتەوە، بەڵام هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسیی كورد كە سەرۆك بارزانی رابەرایەتیی دەكات، ناچێتە ژێر ئەو باری پیلانی هیچ لایەنێك و بەرژەوەندیی گەلی كوردستان ناكاتە قوربانی بەرژەوەندیی هیچ كەس و لایەنێكی دیكە، بۆیە ناتوانن خەونی چەندین ساڵەیان بەدی بهێنن، ئێران و عێراق و تەنانەت یەکێتی و بەكرێگیراوانی دیكەشیان باش دەزانن، کاتێک ناوی کورد دێت، ناوی پارتیی لەگەڵ دێت، کاتێک دەڵێن کوردستان واتە پارتی، چونکە پارتی سازشی لەسەر دۆزی میللەتەکەی نەکردووە و نایشیکات.
رێباز یونس