ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق، لە ئاستی حكوومی هەڕەشەی دەستتێوەردانی سەربازی لە سووریا دەکات

 

 لە دوا پەرەسەندنەکاندا، حكوومەتی عێراق زمانێکی توندی سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا بەکار هێناوە. میدیا حکوومی و حزبییەکانیش راپۆرت و بابەتەكانیان لەسەر ئەوە چڕ کردووەتە، کە بارودۆخی سووریا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە زۆربەی هێزە سیاسییە سەرەکییە عەرەبیە شیعیەکانی عێراق لەخۆ دەگرێت، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “ئەوەی لە سووریا روو دەدات، داگیرکارییە لەلایەن تیرۆریستانەوە.”

ئەم هاوپەیمانییە، کە نزیکە لە ئێرانەوە، جەختی کردووەتەوە، کە “ئاسایشی سووریا بەشێکە لە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.”

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانییەکە بەشداریی کرد و پشتگیریی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان دەربڕی.

ئەم هەڵوێستە توندە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی سووریا بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت و عێراق نیگەرانە لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر وڵاتەکەی و بەپێی زانیارییە میدیاییەكان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوونەتەوە، هەندێ لە میلیشیا عێراقییەكان بۆ پاراستنی رژێمی سووریا لە خاكی سووریا هەن و هەندێكی دیكەشیان ئامادەن بۆ چوونە سووریا، بۆ پاڵپشتیكردن لە مانەوەی بەشار ئەسەد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

بۆ ماوەی هەشت رۆژ پشوو راگەیندرا

یاسین

سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەباتی دانا

یاسین