zagros news agency

ئەم خواردنانە پارێزگاری لە ئێسکی منداڵ دەکەن

فشەڵبوونی ئێسکەکان لە منداڵاندا یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەجیهاندا، هەندێک لە خواردنەکان ڕێگری لە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەکەن، بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانەی ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوە گازیەکان و شیرینیەکان دەخۆن، چونکە ئەوان مەترسی توشبوونیان زیاترە.

پزیشکەکان باس لەوە دەکەن ئەو منداڵانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە پێویستە ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی هەروەها دەتوانن لەڕێگەی تیشکی خۆرەوە ڤیتامین دی بەدەست بهێنن، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی وەک، شیرەمەنیەکان، ماسییەکان، شەربەتی پڕتەقاڵ، دانەوێڵەکان و هەندێک لە سەوزەواتەکان.

هەروەها ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم بەهەمان شێوە یارمەتی پاراستنی ئێسکەکان لە فشەڵبوون دەدەن وەک پەتاتە، تەماتە و سپێناخ، لەگەڵ ئەوەشدا سندی، پڕتەقاڵ و ئەنەناسیش دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و بەهەمان شێوە ئێسکەکان دەپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا غوددە تووشی ڕۆماتیزممان دەکات

lana

ڤیتامین D مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە

lana

نیشانەكانی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێن چین؟

lana