zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 12/5، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵیۆزی تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی و پێویستيی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستيی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا دەکات

سەڵاح

ئەردۆغان: لەبارەی کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتووینەتە قۆناغێکی مێژوویی

یاسین

ئەمریکا و ڕووسیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی سووریا دەکەن

یاسین