تامسین جۆیس، پزیشکی چارەسەری سروشتی و بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە کلینیکییە یەکگرتوەکان لە نەخۆشخانەی نۆفیڵد هێڵس بۆرنمۆس لە بەریتانیا بە رۆژنامەی (ئیندیپێندێنت)ـی راگەیاندوە، هەوکردنی جومگەکان حاڵەتێکی تێکچونی جەمگەکانە، رەقبون و ئازاری جومگەکان کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان دەبێت، لە هەمو تەمەنێکدا، بەتایبەت لە تەمەنی 40 و 50 ساڵی.
هەوکردنی ئێسک و جومگەکان باوترین جۆری هەوکردنی جومگەکانە و کاریگەری لەسەر ناوپۆشی نەرمی ئیسقانەکانی جومگەکە دەبێت بە تێپەڕبونی کات ئەم ناوپۆشە کەمدەبێتەوە و کاریگەری خراپ لەسەر ئێسکەکە بەجێدەهێڵێت، ئەوەش دەبێت ئازار و گۆڕانکاری لە دۆخ و شێوەی جومگەکان.
دیارترین نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان بریتین: لە ئازار، هەستکردن بە ڕەقبونی جومگەکان، هەوکردن لەناوەوە و دەوروبەری جومگەکان، جوڵەی سنوردار، گەرمبون و سوربوونەوەی پێست لەسەر جومگەی توبو، هەروەها لاوازبوونی ماسولکەکان و بەفیڕۆدان.
بۆچی لەکاتی کەشوهەوای سارد ئازاری جومگەکان زیاتر دەبێت
هەوکردنی جومگەکان دەتوانێت لە کەشوهەوای سارد و شێداردا خراپتر بێت، بۆ هەندێک کەس،دابەزینی پەستانی بەرگە هەوا دەبێتە هۆی کشانی ڕیشاڵی ماسولکەکان، ئەمەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر جومگە، هەندێک کەس ئازاریان زیاتر دەبێت، کەمبونەوەی ڕۆیشتنی خوێن، دەبێتەهۆی گرژبونی ماسولکەکان و زیادبونی ڕەقبونی جومگەکان.
بژاردەکانی چارەسەری هەوکردنی جومگەکان چین؟
لە کاتێکدا هیچ چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە بۆ هەوکردنی جومگەکان نییە، بەڵام چەند چارەسەرێک هەن کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن و پاراستنی کارکردنی جومگەکان.
جۆیس دەڵێت: وەرزشکرد، شێوازی ژیانێکی تەندروست، رێگریکردن لە قەڵەوی، زۆر خورادنەوەی ئاو و مەلەکردن، دەتوانن هۆکارێکی باشبن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان.
لە کەشوهەوای سارددا دەتوانیت رێگری بکەیت لە دروستبونی ئازاری جومگەکان، ئەویش لە رێگەی: (مانەوە لە کەشی گەرمدا و رێگری لەوەی سەرما لێت بدات، جوڵەی بەردەوام، خواردنی ڤیتامین دی، خواردنی تەندروست.