ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

 

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.
هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.

مسعود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

دڵشاد

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی شاری سلێمانی

یاسین