zagros news agency

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە دە یاریزانەوە خۆی لە شکست ڕزگارکرد

لە یارییەکانی گەڕی 15ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەنێو ئەلیانز ئەرینا میوانداری بولونيای کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا بولونيای میوان تاڕادەیەک باشتر دەرکەوت و لە سەرەتادا دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 30 گۆڵێکی لەڕێگەی دان ندۆیەوە تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم بە هەمان شێوە بولونيا بۆ جاری دووەم لە خولەکی 53دا گۆڵێکی تری لەڕێگەی تۆماسۆ پۆبێگا تۆمارکردەوە، دوای ئەوە ناوبژیوان کارتی سووری دایە یاریزان تیاگۆ مۆتای یاریزانی خانمە پیرەکە،

بەڵام یۆڤی بەمە نەوەستاو لە خولەکی 62 گۆڵێکی لەڕێگەی کۆپمینێرس تۆمارکرد، دوای ئەوە هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا و لە خولەکی دووی کاتی زیادکراودا یۆڤانتۆس توانی گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات و خۆی لە شکست ڕزگارکرد.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانە و خاڵێکی وەرگرت و یۆڤی بە 27 خاڵ لە پلەی شەشەم دێت، بولونياش خاوەن 22 خاڵە و پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیە گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیان سه‌بری بۆ ئاژانسی زاگرۆس: نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4 هیچ بیانویه‌ك هه‌ڵناگرێت

یاسین

سەرۆک و وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ نێردەی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوه

سەڵاح

بەریتانیا منداڵانی نەخۆش و برینداری غەززە دەباتە وڵاتەکەی

سەڵاح