ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لیرەی سووری هاڕەی کرد

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “سووریا ئەلیەوم” بۆ بازرگانیکردن بە دراو، بەهای لیرەی سووری بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەڕێژەی 42% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، کە ئێستا یەک دۆلار یەکسانە بە 22 هەزار لیرەی سووری .

لە شاری حەلەب نرخی دۆلار گەیشتە 36 هەزار لیرە، کە بەڕێژەی 64% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

حافز ئەسەد لە ساڵی 1971ەوە فەرمانڕەوایی سووریای گرتە دەست تا ساڵی 2000 کۆچی دوایی کرد، واتە لەساڵی 2000ەوە بەشاری کوڕی دەسەلاتی گرتە دەست.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك دابەزی

سەڵاح

کۆمپانیای Whatsapp تایبەتمەندیەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر تەتوانی باکووری کوردستانی هەژاند

سەڵاح