بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس ڤاگن تایبەت لە گەڕەکی کوردسات روویدا.
ڕاشیگەیاند، بەداخەوە لەم ڕووداوەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی تاکسیەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بریندارەو ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان.