zagros news agency

ئێران ئامادەیە لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سووریا پێوەندیی هەبێت

بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تاران کۆمەڵێک کەناڵی نوێی بۆ دانوستان لەگەڵ بەشێک لە گرووپەکانی نێو سەرکردایەتیی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کردووەتەوە.
ئەم بەرپرسە ئاشکرای کردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سووریا گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەرەو دوژمنایەتی نەچێت.
ئەم بەرپرسە ئێرانیە دەشڵێت، بەرپرسانی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی لەدەستدانی هاوپەیمانێکی گرنگ لە دیمەشق و گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی سووریا بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە بپارێزرێت و گرژیی زیاتر لە ناوچەکە ڕوو نەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

توركیا… دەستبەسەر یەک تۆن و ٣٣١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەوە

یاسین