سەركونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان، (هەژماری من) بە بەشێك لە سیستەمێكی دروستی بانكی ناو دەبات و بە پێویستی دەزانێت زیاتر كاری لەسەر بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی دیسێمبەری 2024، سینگچول لیم، سەركونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە سیستەمی بانكی و دانانی هەژماری تایبەت، وەك بنەمایەكی ئابووریی پتەو، هەنگاوێكی گرنگە و لە هەموو دونیا ئەم كارە كراوە و كۆریاش كردوویەتی. دەشڵێت: ”دامەزراندنی سیستەمێكی بانكیی دروست، بنەمایەكی گرنگە بۆ سیستەمی ئابووریی وڵات، پێویستە گرنگیی پێ بدرێت.“
هەروەك لەبارەی (هەژماری من)ەوە باسی لەوەش كرد: ”بە شێوەیەكی گشتی ئەم هەنگاوە سەبارەت بە (هەژماری من) پێویستی بە هاندانی زیاتر هەیە، لەناو كۆمەڵگە و لەلایەن حكوومەتیشەوە. زۆر كەس تاكوو ئێستا هەژماری نییە، بۆیە پێویستی زیاتر كاری لەسەر بكرێت، چونكە وەك بنەمایەكی ئابووریی گرنگ و پێویستە كە سیستەمێكی بانكیی دروست هەبێت، ئەویش بەشێكە لە سیستەمێكی بانكیی دروست و سەركەوتوو.“