zagros news agency

زاخارۆڤا: هیواخوازین بە زووترین کات پێڤاژۆی سیاسی لە سووریا دەست پێبکات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، یارمەتیی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی پێشووی سووریا و خانەوادەکەیان داوە لە سووریا رزگاریان بێت و ئەم کارە ئاوڕدانەوەیەکی مرۆڤدۆستانە بوو.
ماریا زاخارۆڤا پشتیوانیی رووسیا بۆ گەلی سووریا دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، هیواخوازن بە زووترین کات پێڤاژۆیەکی سیاسیی گشتگیر لەم وڵاتە دەس پێبکات.
زاخارۆڤا گوتی: ” هاوسۆزیی خۆمان بۆ گەلی سووریا دەردەبڕین کە لە ڕووی مێژووییەوە رووسیا پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەبووە. هیوادارین گەلی سووریا سەرکەوتووانە بەسەر هەموو ئاڵنگارییەکان، ئاستەنگ و کێشەکاندا زاڵ بن و هەڵوێستی خۆمان بۆ پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە دووپات دەکەینەوە.”
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها گوتی: “داوا دەکەین بەزووترین کات پێڤاژۆیەکی سیاسی گشتگیر لەلایەن سووریاییەکانەوە پێکبهێندرێت و بەگوێرەی پێویست بۆ یارمەتیدان لە رزگارکردنی ئەسەد و خانەوادەکەی هاوکاریمان دابین کرد و ئاوڕدانەوەیەکی مرۆڤدۆستانە بوو.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کۆمپانیای Samsung کاتی بەردەستکردنی وەشانی One UI 7.0 راگرت

یاسین

سەرۆکی ڕووسیا کوژرانی خامنەیی بە “کوشتنی بێبەزەییانە” وەسف کرد

یاسین