zagros news agency

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عەگید كابایێل دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عەگید كابایێل كرد بەبۆنەی بوونی بە پاڵەوانی جیهان لە یارییەكانی بۆكسێنی (WBC) لە كێشی قورسدا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە پەیوەندییەكی ڤیدیۆیی لەگەڵ عەگید كابایێل ئەنجام دا، دواتریش پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاو كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت لە پۆستەكەدا تووسیویەتی “پیرۆزباییم لە پاڵەوان عەگید كابایێل كرد كە بوو بە پاڵەوانی جیهان لە یارییەكانی (WBC)ی لە كێشی قورسدا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ شەممە یەكێتی بۆكسێنی جیهانی بەفەرمی پشتێنی پاڵەوانی جیهانی لە یارییەكانی بۆكسێنی جۆری (WBC)ی لە كێشی قورسدا بە پاڵەوانی كورد عەگید كابایێل بەخشی.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدا بۆ گەشتیاری لە تورکیا

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە

سەڵاح

نرخی نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوەتەوە

سەڵاح