ئەمرۆ یەکشەممە، 15-12-2024، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی لەسەر کۆبوونەوەی گرووپی عەرەبی و وڵاتانی ئەورووپا و ڕۆژئاوا سەبارەت بە دۆخی سووریا بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کۆمەڵەی پەیوەندیی عەرەبی لەگەڵ وەزیران و نوێنەرانی بەحرەین، فەرەنسا، ئەڵمانیا، قەتەر، تورکیا، ئیمارات و بەریتانیا و ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپا ونوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە دۆخی سووریا و پێشهاتەکانی کۆبوونەوە.
بەشداربووان دووپاتیانکردەوە، بەردەوام دەبن لەسەر پشتیوانیکردنی خۆیان بۆ گەلی سووریا بەتایبەت لەم قۆناغە گرنگەی ئێستا، بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی پڕ ئومێد و ئەمن و ئارامتر.
ئاماژەی بەوەش کرد، پابەندبوونی خۆیان بەو پرەنسیپانە دەربڕی کە پێیان وایە لە بەرژەوەندی گەلی سوریا و ناوچەکە و جیهاندایە لەم قۆناغە هەستیارەدا، هەروەها پێیان وایە کە پرۆسەی سیاسی ڕاگوزەر دەبێت بە سەرکردایەتی سووریا و حکوومەتێکی گشتگیر و ناتایفەگەری بێت، هەروەها داوایان لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بازنەی پرۆسەی سیاسی حکوومەتی ڕاگوزەر فراوانتر بکات، هەروەها پشتیوانی تەواویان بۆ یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاک و سەروەری سووریا دووپات کردەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، جەختیان لە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و مافی ئافرەتان و پێکهاتەکان و پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ دراوسێکانیان بژین، هەروەها دابینکردنی ڕێگەیەکی دروست بۆ یارمەتی مرۆیی و پاراستنی هەموو دامەزراوە دیپلۆماسییەکان و کارمەندانی بیانی، و دەستەبەرکردنی کۆگایەکی سەلامەتی چەکی کیمیایی و ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە زیندان و دامەزراوەکانی ڕژێم بۆ لێپرسینەوە و دیاریکردنی چارەنووسی ونبووانی سووری و بیانییەکان.
جەختیان لەوە کردەوە کە ماوەی داهاتوو تاقیکردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ئەم بنەمایانە کە لە سەرەوە باسمان کرد. هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی پابەندبوون بەم بنەمایانە کردەوە.
ئەوان جەختیان لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی کردەوە، لەوانەش ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەوان داوایان کرد کە خاکی سووریا مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێک نەبێت و پەناگەیەکیش بۆ تیرۆریستان دروست نەکات.