باوترین نەخۆشییە لە نێو نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسدا، دەکرێ بەهۆی هەندێ نیشانە و ئاماژەی تایبەتەوە بیاناسینەوە، بۆ ئەوەی بتوانین زوو چارەسەری بکەین و گرفتی تەندروستیمان بۆ دروست نەکات.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” webteb” دا ئاماژە بە دیارترین نیشانەکانی دەکات، بەم شێوەیە:
١. ئازاری درێژخایەنی سک.
٢.سکچوونی زۆر یان قەبزی.
٣. زیادبوونی غازات.
٤. ئاوسانی سک.
٥. لەناکاو دابەزاندنی کێش.
٦. ڕشانەوە بە هۆکاری نادیار.
٧. خوێنبەربوون لە کۆم.
٨. قووتدانی قورس.
٩. درەنگ هەرسبوونی خواردن.
١٠. هەستکردن بە بێ هێزی.